بە نەتەوە عەرەبە خەڵکی موسڵە

بەهۆی تەقینەوەیەک لە بناری بەرێ سیلێی ئامێدی شوانێک گیانی  لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی تەقینەوەیەک لە بناری چیای بەری سیلێ شوانێکی بەنەتەوە عەرەب گیانی لەدەستدا، تەندروستی قەزای ئامێدیێش دەڵێت، تەرمەکەی لەپزیشکی دادە.
بەرێ سیلێ، دەکەوێتە قەزای ئامێدی لەسنووری پاڕێزگای دهۆک.
رووداوه‌كه‌، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوه‌، شوانێک بە ناوی “هەمام فەهد” تەمەن 20 ساڵە و سەرقاڵی کاری شوانکاری بووە لەناکاو تەقینەوەیەک روودەدات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوه‌.
مەسعود بوتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی گەیه‌ندراوەتە فریاکەوتنی قەزاكه‌یان و هه‌ر لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستدا بوو.
وتیشی “تەرمەکە لە پزیشکی دادی ئامێدییە دوای پشکنینی رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە”.
باس لەوەشکرد، شوانەکە بەنەتەوە عەرەبە و خەلکی مووسڵە چەندین ساڵە لە سنووری قەزای ئامێدی کاری شوانکاری دەکات لەگەڵ خێزانەکەی.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دا و  گی...

ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دا و  گیانی لەدەستدا

بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا کەسێک گیانی لەدەست دا

بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا کەسێک گیانی لەدەست دا