گرافیک؛ 964+
سه‌رۆكى ده‌زگاكه واده‌ڵێت:
له هه‌موارى نوێی یاسای ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق مافى كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه پارێزراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق ده‌ڵێت، له هه‌موارى نوێى یاسای ده‌رگاكه‌یان ره‌چاوى بارودۆخى ژیانى كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه كراوه و ئه‌وانیش وه‌كو ته‌واوى كه‌سوكارى شه‌هیدانى عێراق له یاساكه ئاماژه‌یان پێده‌درێت.
ئه‌و قسه‌یه‌ی دکتۆر عەبدولئیلا ئەلنایلی سه‌رۆكى ده‌زگاكه له‌دواى سه‌ردانێكى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی عێراقه‌وه هات كه بۆ ده‌زگاكه‌ى ئه‌نجامداو داواى لێكرا كه له هه‌موارى نوێی یاسای ده‌زگاكه‌دا، مافی کەسوکاری شەهیدان لە هێزی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی وڵات دەستەبەر بكرێت.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عبێراق بڵاویكرده‌وه، له دانیشتنى نێوان هه‌ردوولادا باس لە كاركردنه‌وه‌ى هه‌موارى یاسای ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق كراوه و له‌ناویشیدا گرنگی به كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بەردەوام پشتیوانی تەواو بۆ دەزگای شەهیدان دووپاتده‌كاته‌وه لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و مرۆییەکانی، به گرنگیشی زانیوه كه تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەم چینەی کۆمەڵگا کە قوربانییەکی گەورەی داوە، جێبه‌جێ بكرێت.
لایخۆشیەوە،سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق، پابەندبوونی خۆى بە پاراستنی مافی شەهیدان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی یاسایی بۆیان دووپات كردووه‌ته‌وه و جەختیشی لەوه كردووه‌ته‌وه كه له هه‌موارى نوێی یاساى ده‌زگاكه‌یاندا کەسوکاری شەهیدانی هێزی پێشمەرگە فه‌رامۆش نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى كه ده‌زگاى شه‌هیدیش بۆ ئه‌م سه‌ردانه بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى ده‌زگاكه دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه له‌وه‌ته‌ى ده‌زگاكه‌ى وه‌رگرتووه گرنگی به دۆسییه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانى هه‌رێمى كوردستان داوه.
به‌پێویستیش زانیوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم، زانیاری و وورده‌كارى ته‌واوى له‌سه‌ر شه‌هیدانى هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بگات بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌ش نه‌كرێن.