له سەیدسادقيش ئاژەڵى مردارەوەبوو هەڵگیرایەوە

تیمەکانئ شارەوانی دەریاچەی دوكانیان لە پاشماوەی گەشتیاران پاککردەوە

964+

محەمەد فاتیح

سەرەڕای بڵاوكردنەوەی چەندین رێنمایی و داواكاری بەردەوام، تائێستاش شوێنە گەشتیارییەكان پیس دەكرێن و لەلایەن ژینگەپارێزانەوە پاك دەكرێنەوە، بێجگەلە پاككردنەوەی كوچە و كۆلانی شار و شارۆچەكان، لە زبڵ و خۆڵ و خاشاك.

دوای ئەوەی گەشتیارێكی زۆر روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی دوكان كردووە، ژینگە پارێزان پاشماوەی خۆڵ و خاشاكەكانیان كۆكردەوە و لە سنوری سەیدسادقیش هەڵمەتێكی پاككردنەوە بەڕێوەچوو، كە تەنانەت ژمارەیەکى ئاژەڵى مردارەوەبوو هەڵگیرایەوە.

بەسەرپەرشتى راستەوخۆى سەرۆکایەتى شارەوانى دوکان، ژینگەپارێزان دەریاچەى دوکانیان لە پاشماوەى خۆڵ و خاشاک پاککردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، باس لەوە دەكات، هەڵمەتەکە لەکاتێکدایە، گەشتیارێکى زۆر بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە، روو لە ناوچە گەشتیارییەکانى دوکان دەکەن و کاتەکانیان بەسەر دەبەن، ئەمەش وایکردووە پاشماوەیەکى زۆرى خۆڵ و خاشاک لە ناوچەکەدا کەڵەکە ببێت و هەڵمەتێکى پاککردنەوەيان لەناوچەکەدا جێبەجێکرد.

سەرۆکایەتى شارەوانى دووکان، گەشتیارانى سنورەکەیان ئاگاداردەکاتەوە، کە پابەندى رێنماییە ژینگەییەکان بن و هاوکاریان بن، لە پاراستنى سروشت و ژینگەى ئاوى ناوچەکە.

لە سنورى قەزاى سەیدسادقيش، هەڵمەتێکى بەرفراوانى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاک جێبەجێکرا و (ئاوەرۆى ناوبازاڕ و سەرچاوەى ئاوى گوندى گرێزە و پاککردنەوەى شەقامى بەرکێو و رێگاى گوندى ناوگردانى) گرتەوە، سەرەڕای هەڵگرتنەوەی ژمارەیەکى ئاژەڵى مردارەوەبوو، کە سەرچاوەى بۆنى ناخۆش بوون.

هەڵمەتێكی پاككردنەوە لە سەید سادق و ماوەت و پێنجوێن جێ...

هەڵمەتێكی پاككردنەوە لە سەید سادق و ماوەت و پێنجوێن جێبەجێكرا