به روداوێکی هاتوچۆ لە نزیک خانەقین

كەسێك گیانی لەدەست دا و دووانی تریش برینداربوون

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

به رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک خانەقین، كەسێك گیانی لەدەست دا و دوو كەسی تریش برینداربوون و هێزە ئەمنییەکانيش گەیشتنە شوێنی روداوەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025، رووداوەكە لە نێوان دوو بارهەڵگردا لە نزیک گوندی پەڵکانە لە خانەقین رویدا و بریندارەكانیش گەیەنرانە نەخۆشخانە، بەڵام ئەو كەسەی گیانی لەدەست دا، بۆ چەن کاتژمێرێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکیان گیری خوارد.

پزیشكێكی نەخۆشخانەكە بە ناوی دكتۆر شوان شاكر بۆ 964ـی گێڕایەوە كه دوو کەس بە برینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی خانەقین و برینەکانیان سوک بوو، بەڵام کەسی سێیەم کە پاش ماوەیەک داخلی نەخۆشخانە کرا، گیانی لەدەستدابوو، پاش تەواوکردنی رێکارەکان، بەرەو نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە رەوانە کرا، بۆ ئەنجامدانی کاری توێکاری لە پزیشکی داد.

“هێزە ئەمنییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگری شارستانی و تیمێک لە تەندروستی خانەقین، ماوەی زیاد لە کاتژمێرێک لە شوێنی روداوەکە بوون، بۆ دەرهێنانی تەرمی کەسەکە، بە هیوای رزگارکردنی، بەڵام هەوڵەکان نەگەشتنە ئامانج”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا