لە كەی بۆ كەی؟

قوتابخانەكان رادەستی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، داوا كراوە ئەو قوتابخانانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی تێدا دەكرێت لە سەرانسەری عێراق، لە ماوەی نێوان 5 بۆ 12.11.2025 رادەستی نووسینگەكانی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێن.

نووسراوەكە واژۆی وەزیری پەروەردەی عێراق ئیبراهیم نامیس جبوری و رێكەوتی 10ی ئەم مانگەی بەسەرەوەیە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، “لەسەر نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارمان دا بە رادەستكردنی قوتابخانەكان بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە رێكەوتی 5.11 بۆ 12.11.2025 بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ هەڵبژاردن، لەوانەش نۆژەنكردنەوە و دانانی كامێرا و ئەمباركردنی كەلوپەلەكانی دەنگدان”.

هەروەها لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆن بكرێت، بۆ سازدانی وۆركشۆپ و سیمینار، بۆ هاندانی دەنگدەران بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری و بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.

بڕیارە لە 11.11.2026 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.