بیرۆکەکەت بخەڕوو
لە 964؛ هاوڵاتی دەکەین بە پەیامنێر
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەگەر تۆ پەیامنێرى 964 بیت کار لەسەر چى دەکەیت؟
ئەمە پرسیارى پەیامنێرى 964ـە و لە هاوڵاتیانى دەکات، ئامانج لێى ئەوەیە بیرۆکە و گرنگیپێدانى خەڵک بکات بە بابەتى هەواڵ و بەدواداچوون و کە هەر خودى ئەو هاوڵاتییەى بیرۆکەکە دەخاتەڕوو، دەتوانێت ببێت بە پەیامنێر و بەدواداچوون بکات.
لەناو بازاڕى هەڵەبجە، پەیامنێرى 964 ئەو پرسیارەى لەچەند کەسێک کرد، یەکێکیان دەڵێت،”دەڵێت ئیش لەسەر بێ موچەیى دەکەم”، یەکێکى تر لەسەر گەنجان و یەکێک لەسەر هەورامان.
یەکێک لە هاوڵاتییەکان، بیرۆکەى کارکردنى گەنجانى هەبوو بەتایبەت لە سنوورى هەڵەبجە، هەر خۆیشى بە مایکى 964ـەوە وەک پەیامنێر چووە لاى گەنجان و پرسیارى لێکردن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح