زانكۆی ئاكرێ
سی ڤی بنێرن
چوار پۆست لە زانکۆى ئاکرێ پێویستی بە پڕكردنەوەیە
964+
محەمەد فاتیح
چوار پۆست لە زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، پێویستی بە پڕكردنەوەیە و هەرچ كەسێك لەخۆی رادەبینێت و مەرجەكانی تێیدا بێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.
ئەوانەی ئارەزویان هەیە و مەرجەکانيان تێيدا بەرجەستەیە، دەتوانن لە ماوەى دیاریکراودا C.V و داواکارییەکەيان پێشکەش بكەن، تا ناويان لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا، پۆستەكانی بەم جۆرەی خوارەوە راگەیاندووە.
پۆستەکان:
1/ راگرێ سەنتەرێن ڤەکولینێن زانستى و پەرەپێدان
2/ راگرێ کولیژا تەکنیکى ئینفۆرماتیک ئاکرێ
3/ راگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا ئاکرێ
4/ راگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا بەردەرەش
مەرجەکان:
یەکەم: مەرجەکان بۆ راگرێ سەنتەرێن ڤەکولینێن زانستى و پەرەپێدان و راگرێ کولیژا تەکنیکى ئینفۆرماتیک ئاکرێ:
1/ هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2/ نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3/ خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم: مەرجەکان بۆ راگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا ئاکرێ و راگرێ پەیمانگاها تەکنیکى یا بەردەرەش:
1/ هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرابێت و نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمترنەبێت.
2/ خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
– ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
– پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەى راژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى پێشکەش بکات.
– پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
– هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێيدا بەدى دەکرێت دەتوانێ C.V و پوختەى راژەى راستەوخۆ لەم بەستەرە پڕبکاتەوە و رەوانى بکات تاکو رێکەوتی 31.7.2025.