گەرماکە حەلی نەماوە
ورچ و پڵنگەکەی هەولێر بە سەهۆڵ فێنک دەکرێنەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
گەرما تینی هێناوە و بەجارێک هەمووانی شەکەت و ماندوو کردووە، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر هەموو رۆژێک نزیکەی 50 قاڵب سەهۆڵ بۆ ئاژەڵەکان دادەنێت.
لەم وەرزەدا پەیامنێری 964 لە نزیکەوە سەردانی باخچەی ئاژەڵانی کرد و لە فەرمان هەماوەند، راهێنەری شێر و پڵنگەکانی پرسی چۆن خزمەتیان دەکەن و فێنکیان دەکەنەوە، لە وەڵامدا وتی، رۆژانە 40 بۆ 50 قاڵب سەهۆڵ بۆ ئاژەڵەکان دادەنرێت و شوێنی تایبەت بۆ ئاژەڵەکان دابین کراوە تا فێنک بنەوە و نەکەونە بەر کاریگەری گەرماکە، ژیانیان نەخاتە مەترسییەوە.
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت ئاژەڵەکان لە خۆشیان سەهۆڵە دەخۆن و باوەشی پێدا دەکەن، راهێنەر دەشڵێت، تا ئێستا هیچ ئاژەڵێکیان نەخۆش نەبووە و نەمردووە بەهۆی گەرماوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح