لە فریاکەوتنی رۆئاوای هەولێر 

لە ماوەی نزیکەی پێنج کاتژمێردا 19 نەشتەرگەری شکاوی ئێسک ئەنجامدراوە

964+

توانا نەقی

لە ماوەی نزیکەی پێنج کاتژمێردا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر 19 نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی تەنیا لە دوێنێدا ئەنجامدراوە.

تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە 20.7.2025، لە ماوەی چوار کاتژمێر و نیو چارەسەر بە شێوازی نەشتەرگەری بۆ زۆرترین کەس کراوە کە لەناویشیاندا منداڵ هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە چوار هۆڵی نەشتەرگەری ئێسک و شکان لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا 1:00ـی نیوەڕۆ  19 نەشتەرگەری ئێسک و شکان ئەنجامدرا کە لەو ژمارەیە  هەشت نەخۆشیان منداڵ بوون.

بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی نەشتەرگەری و لەو کاتە کەمەدا تەندروستی هەولێر سوپاسی ستاف و پزیشکانی فریاکەوتنەکە دەکات و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازێت.

پێداویستی بۆ هات؛ لە بلێ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی دەکرێ

پێداویستی بۆ هات؛ لە بلێ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی دەکرێ