رۆن لە تەنکەر رژاوە
لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە
توانا نەقی
دیسان رژانی رۆنی رەش لە تانکەر ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران لەسەر رێگای نێوان دەربەندیخان – زەرایەن دروست کردووە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە دوای کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانەوە ئەو رۆنە لەو تانکەرە رژاوە و بە دیاری کراوی نزیک گوندی چنارە لە نێوان دەربەندیخان و زەرایەن ئاستەنگ دروست بووە.
وتیشی، یەکسەر تیمیان ناردووەتە ئەوێ و لە بەرەبەیانەوە لە شوێنەکەن، ئیستا ئاگاداری کردوونەتەوە کە شۆفڵ ببەن و خۆڵبکەن بەسەر رێگاکەدا بۆ ئەوەی کاریگەری رۆنەکە نەمێنێت.
ئەمە یەکەم جار نییە لەو رێگایە رۆن بڕژێت و ئاستەنگ دروست بکات ساڵانە ئەو حاڵەتە چەندین جار روودەدات و بەشێکی بۆ یەکسایدی رێگاکە دەگەڕێتەوە بەشەکەی دیکەش بۆ پابەند نەبوونی شۆفێری تانکەرەکان بە خێرایی لێخوڕینەوە.