بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بۆ 964:
“درۆن نەبوو؛ مین و پاشماوەی جەنگیی تەقێنراونەتەوە”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم رەتیدەکاتەوە درۆن لە ناحیەکەیان کەوتبێتەوە خوارەوە و دەڵێت، مین و پاشماوی جەنگیی بوون و تەقێنراونەتەوە.
حاكم سديق باوای بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە 964ـی وت، “ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە درۆنێک هاتووەتە سنوورەکەمان و تەقێنراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەک وانییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند رۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک مین و پاشماوی جەنگیی لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەی مین لەو سنوورە کۆکراونەتەوە و ئەمڕۆ لە نزیک چەمی عالیاوا تەقێنراونەتەوە.
“ئەمڕۆ سنوورەکەمان لە هەموو رۆژێک ئارامترە”، حاکم سدیق وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری