بۆ مه‌شقی هاوینه‌یه
خوێندكارانى زانكۆ له میسر، فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن هاتوونه‌ته زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بڵاویكرده‌وه كه پێشوازیان له ژماره‌یه‌ك خوێندكار كردووه كه له وڵاتانى میسر، یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین هاتوونه‌ته زانكۆكه‌یان و مه‌به‌ستى هاتنیشیان ئه‌نجامدرانى مه‌شقی هاوینه‌یه له زانكۆكه.
ئه‌مڕۆ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین مه‌راسیمێكی بۆ پێشوازیكردن له‌و خوێندارانه رێكخست كه كونسوڵى ئاماده‌ى بوو.
سامان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى سه‌ڵاجه‌دین، به 964ـى وت، هاتنى ئه‌م خوێندكارانه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مه‌شقی هاوینه‌یه له زانكۆكه‌یان.
وتیشی “ژمارەیان 13 خوێندكاره و لە پسپۆڕییەکانی سوفتوێر، ئای تی، کارگێڕی کار، شوێنەوارن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پاریش ژماره‌یه‌ك خوێندكار له زانكۆى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتوونه‌ته زانكۆكه‌یان، هه‌ر ساڵی پاریش له مانگى تشرینى دووه‌م كۆڕبه‌ندى زانكۆكانى عه‌ره‌بیان له زانكۆكه‌یان به‌رێوه‌بردووه و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌م خوێندارانه به‌شداریان تێدا كردبوو.
خوێندكاره عه‌ره‌به‌كان كه ئێستا له هه‌ولێرن، لە زانکۆکانی وه‌كو مصر علوم و تکنلوجیا، زانکۆی قدس متفوحە، زانکۆی نجاحە، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی قدس العربیە، هاتوون.