"سروشتییه و بۆیه خواستى زۆر له‌سه‌ره"
ژیان مه‌لازاده له به‌رهه‌مى باخچه‌كه‌یان نانه “گه‌راز” دروست
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ژنێكی شارۆچكه‌ى كۆڕێی سه‌ر به قه‌زاى پیرمام ده‌ڵێت، له به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانى باخچه‌كه‌یان ساڵانه به‌رهه‌مى تایبه‌ت و سروشتی دروستده‌كات و ده‌ڵێت “چونكه به‌رهه‌مه‌كه‌مان ته‌واو سروشتییه بۆیه خواستى زۆرى له‌سه‌ره”.
گه‌راز، یاخود هه‌ڵوژه‌ى ترش یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه ژیان مه‌لازاده به‌چه‌ند قۆناغێك وه‌كو نانه قه‌یسی، نانه گه‌زاری لێ دروست ده‌كات، په‌یامنێرى 964 چووه ناو ماڵه‌كه‌ی و ئه‌ویش قۆناغه‌كانى دروستكردنى باسكرد.
ژیان ده‌ڵێت “له‌وه‌ته‌ى هه‌م ئه‌م كاره ده‌كه‌م و به‌رهه‌مه‌كانیش هی باخچه‌كه‌ى خۆمان و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو سروشتیش دروستى ده‌كه‌م”.
به‌به‌رهه‌مه‌كانى به‌شدارى فێستڤاڵیشی كردووه، نموونه‌ى فێستڤاڵه‌كه‌ى پارساڵ له قه‌زاى پیرمام باس ده‌كات كه بڕێكى زۆرى له نانه گه‌راز ناردووه و هیچی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ره‌نگى نانه گه‌رازه‌كه بگۆڕین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگی تێكه‌ڵ ناكه‌ین به‌ڵكو میوه‌ى دیكه‌ی سروشتى له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین كه ره‌نگی خۆى هه‌بێت وابكات ره‌نگی نانه‌كه بگۆڕێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی دینارته به‌هه‌زاران ده‌نكه خۆخ و قه‌یسی چێندران
هەڵوژە ترشەکەی هەڵەبجە پێگەیشت