"زیانی گیانی نەبووە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە"

لە دەربەندیخان ئاگر لە چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ کەوتەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە دەربەندیخان ئاگر لە چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ کەوتەوە و قایمقامیش دەڵێت، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تائێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت “لەخوار گومرگەکە چەند گەوڕێک ئاگریان گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لەوێن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانی بەوردی نەزانراوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگرەکەی دەربەندیخان 30 دۆنم زەوی سووتاندووە

ئاگرەکەی دەربەندیخان 30 دۆنم زەوی سووتاندووە

لە دەربەندیخان دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەدا ئاگریگرت و س...

لە دەربەندیخان دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەدا ئاگریگرت و سووتا