چوار دۆنم گەنمیشی سووتاند

لە دەربەندیخان دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەدا ئاگریگرت و سووتا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دەربەندیخان دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەدا ئاگریگرت و بەخۆیەوە چوار دۆنم گەنمیشی سووتاند.

کەیوان ئەحمەد بەرێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ى وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23.5.2025 لە گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان، دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەکردن ئاگری گرت و بەتەواوی سووتا”. “.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری ئاگرەکە دەڕاسەکە بووە، بەھۆیەوە نزیکەی چوار دۆنم گەنم لەو زەویەی کە دروێنەی تێدا دەکرد سووتاوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هەر ئەمڕۆ کە گوندی کۆرەی سەربە ناحیەی زەڕایەن، نزیکەی 100 دۆنم گەنم و ژمارەیەک درەختی میوە و چەند هەنگێک سووتان و ئاگر زیانی زۆری بە جوتیارانی گوندەکە گەیاند.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

نزیکەی 100 دۆنم گەنم و ژمارەیەک داری بەردار سووتان

نزیکەی 100 دۆنم گەنم و ژمارەیەک داری بەردار سووتان

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێليک سووتان

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێليک سووتان