ئاگربەست لە نێوانيان كراوە

هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا راگیرا

964+

محەمەد فاتیح

دوای دەستوەردانی تەلئەبیب لە ململانێی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و  دروزەکان و هۆزەکانی بەدەوی لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا، دیمەشق و ئیسرائیل گەیشتنە ئاگربەست.

ئاگربەستەكە لەكاتێكدایە لە سوەیدا پێكدادانی چەكداری بەردەوامە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بە دەیان هەزار كەس و دروستكردنی قەیرانێكی مرۆیی.

تۆم باراك نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا دەڵێت، رێكەوتنە نوێیەكەی نێوان سوریا و ئیسرائیل لەلایەن توركیا و ئوردن و وڵاتانی دراوسێوە پشتگیری لێ‌ كراوە، داوا له پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریاش دەكات چەک دابماڵن و کار بكەن بۆ بنیاتنانی ناسنامەیەکی نەتەوەیی یەکگرتوو، کە بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیاندا بژين.

پێش چەند رۆژێك سوپای ئیسرائیل بە توندی بۆردومانی پێگە حكومیەكانی سوریای كرد لە دیمەشق و داوای لە حكومەتی سوریا كرد لە ناوچەی دروزەكان بكشێتەوە و كەمینەكانی سوریا بپارێزن.

ئیسرائیل بۆردومانی وەزارەتی بەرگری سوریای كرد

ئیسرائیل بۆردومانی وەزارەتی بەرگری سوریای كرد