نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
بە چەندە؟
ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت ئەمڕۆ شەممە 19.7.2025 بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەك جێگیرە، ئەمەش پەیوەستە بە بارودۆخی وڵاتانی بەرهەمهێن و كڕیارانەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی یەكەم بەرمیل نەوتی برێنت بە 69.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 67.34 دۆلار دیارییكرا.
شڕۆڤەكارانی بازاڕی نەوت، وای لێكدەدەنەوە جێگیربوونی تاڕادەیەكی نرخی نەوت پەیوەستە بە خواستی كڕیاران، بە تایبەتی چین، كە كڕیارێكی سەرەكی نەوتە لە جیهاندا.