دوای 35 رۆژ لە وەستانی

گەشتەکانی “ماهان ئێر” لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

ژێوار خدر

دوای 35 رۆژ لە وەستانی ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی “ماهان ئێر” گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێکردەوە.

بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ ماهان ئێری ئێرانی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکە دەستپێکردووەتەوە.‎

ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێمی و کوردستان و عێراق، لە سلێمانیش گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی شارەکە لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیران.