ئۆتۆمبێل لێیداوە و لەسەر پردی شۆڕشی هەولێر کەتووەتە خوارەوە
ژینگەپارێزێک گیانی لەدەستدا و دانەیەکی دیکەش برینداربوو
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر پردی شۆڕشی هەولێر ژینگەپارێزێک ئۆتۆمبێل لێیدا و بەهۆیەوە لەسەر پردەکە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و هاوڕێکەشی بریندار بوو.
پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ ئەو تیمەی هاتوچۆ کردووە کە لەسەر پردەکە هێڵکاری رووداوەکەیان کردووە و پێیانراگەیاندووە، ژینگەپارێزەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18.7.2025، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەی پێبووە و بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی پردەکە لەو شوێنە بووە و ئۆتۆمبێلێک لەو کاتەدا هاتووە و خۆی پێداکێشاوە و لە ئەنجامدا ژینگەپارێزەکە لەسەر پردەکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە و هاوڕێکەشی بریندار بووە.
“ئێستا بریندارەکە لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت و تەرمی ژینگەپارێزەکەش لە پزیشکی دادی هەولێرە” پۆلیسی هاتوچۆ وای وت.
ئەندازیار ژیار، جەلال بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی ژینگە پارێزی بۆ 964 وتی”كارمەندێكمان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریش بریندارە .”
پێداچوونەوە: ژێوار خدر