ترێندی 964
عارف لە ڤیزە بەختی نییە و مارفیش لە ئەمریکا بوو
964+
پەری ساڵح
ئەم هەفتەیە لەبەر درۆن و گیرفانی بەتاڵ و گەرما هیچ شتێک نەبووەتە ترێندی سۆشیال میدیا، بەڵام لەبەر هونەرمەندان بەرناکەوێت و ترێندی هەفتە هەواڵی خۆش و ناخۆشی پێیە.
ماهیر حەسەن و ئەمیر حەسەن ، دوو برا هونەرمەندە بەناوبانگەکە، یەکێکیان پادشای کۆمیدیاو ئەوی دیکەیان ئەمیری دەنگخۆشی، هەرچەندە جووتە برا چەند ساڵێک لە نزیک یەک ناژین، بەڵام ئەم هەفتەیە مایکی 964 هەردووکیانی پێکەوە کۆکردەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی هەرێم سەڵاح ئاشکرای دەکات زیاتر لە 30 بەرهەمی نوێی ئامادەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە، رەتیشی دەکاتەوە لە هونەر دابڕابێت.
دوای زیاتر لە 54 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی ئاڕمی زێڕین بەخشرایە شوکروڵا شێخانی و وتی، من مۆرکی ئەدیابین و رێزلێنانی خەڵک بۆ من هەموو شتێکە.
بینەری ترێنی هەفتە بن