هەواڵەکان
لە 17 رۆژدا 18 درۆن نراون بە کوردستانەوە و فەرمانی گرتنیش بۆ دوو مامۆستای کەرکوک دەرکرا
964+
ژووری هەواڵ
لە 17 رۆژدا ، 18 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، زۆربەی ئامانجی درۆنەکانیش کێڵگە نەوتییەکان، فڕۆکەخانە و هێزەکانی پێشمەرگە بوون، ئەویش لە ناوچەکانی زاخۆ، دهۆک، هەولێر، پردێ، سلێمانی و گەرمیان، خراونەتە خوارەوە یان نراون بە ئامانجەکانیانەوە.
درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ کەوتنە خوارەوە دوو
یەکێک لەو مامۆستایانەی چادری بەردەم پەڕلەمانی عێراقی لە کەرکوک هەڵکرد، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، ئەو گلەیی لە پارێزگای شارەکە دەکات و دەڵێت، پێکهێنانی لیژنە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو رەفتارەیە، کە هێزی دەمامکدار بەرامبەر مامۆستاکان کردوویانە.
دوو مامۆستای خوێندنی کوردی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو
وەک ئەو دوعایەی کەدڵلێت خوا لەبەڵای ناگەهان بەدوورمانکات بەڵام بەڵای ئاگر لە مارکێتێکی شاری کوت گیانی لە زیاتر لە 60 کەس سەندەوە و چەندینی دیکەی بریندار کردووە.
له كارەساتێكی گەورەدا بە دەیان كەس لە واست گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
دانیشتووانی گەڕەکی قولەرەیسی سلێمانی لە بەرامبەر وەکخۆیان دەڵێن داگیرکردنی زەوییەکی 20 دۆنمی لەلایەن کەسێکەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، دەمانەوێت پڕۆژەکە بکرێت بە پڕۆژەیەک بۆ گەڕەکەکە.