بۆ سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا
له كارەساتێكی گەورەدا بە دەیان كەس لە واست گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی بە دەیان ژن و منداڵ و پیاو لە پارێزگای واستی عێراق بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە مۆڵێكدا گیانیان سپارد و برینداربوون، پارێزگار بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
دوێنێ شەو ئاگرێكی گەورە لە مۆڵی هایبر ماركت لە ناوەڕاستی شاری كوت لە پارێزگای واست كەوتەوە و بەهۆیەوە 50 كەس لە ژن و منداڵ و پیاو گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025 محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند بۆ گەیان لەدەستدان و برینداربوونی نزیكەی 50 كەس لەو كارەساتەدا.
دەسەڵاتدارانی واست سكاڵای یاساییان لە دژ خاوەن مۆڵەكە تۆمار كردووە و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە دەكەن و ئەنجامە سەرەتاییەكانی بۆ رای گشتی رادەگەیەنن.