"زیانی گیانی نەبووە"

ئاگر لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی کەوتەوە

 964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە یەکێک لە ژوورەکانی نهۆمی سێی هۆتێل گراند ملینیۆم ناسراو بە شاری جوان لە سلێمانی کەوتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە نزیک رووداوەکەوە، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە تەنیا دوو کەس بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون.

بەهۆی ئاگرەکەوە سەرجەم میوانەکانی هۆتێلەکە هێنراونەتە خوارەوە  بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتییان.

لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و کارگێڕی هۆتێلەکەش هیچ لێدوانێک بۆ رۆژنامەنوسان نادات لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی