مێتا کارەکەی کردووە

10 ملیۆن ئەکاونتی ساختە لە فەسیبووک سڕدراوەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات، هەر لەبەر ئەوەی ساختە و نەناسراو بوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 10 ملیۆن ئەکاونتی لە فەیسبووکی سڕیووەتەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی بابەتی مەترسیدار و ساختەکاریی ناسنامەی بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆکی باوەڕپێکراو ئەنجام دراوە.

کۆمپانیای مێتا یان پلاتفۆرمی مێتا، کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە کە بنکەکەی لە مێنلۆ پارکی کالیفۆرنیایە،خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و Threads و WhatsAppـە، لە نێوان بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تردا مێتا لە ڕیزبەندی گەورەترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکیدایە.

لە پاڵ پێنج کۆمپانیای گەورەی کە بریتین لە ئەلفابێت، گووگڵ، ئەمازۆن، ئەپڵ و مایکرۆسۆفت، وە کۆمپانیاکە لە ریزبەندی ژمارە 31 بوو لە ریزبەندی جیهانی فۆربس لە ساڵی 2023.

ئێستاش بە ناسینەوە و سڕینەوەی ئەو ئەکاونتانەی کە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی ناڕاست و مەترسیدار، شەڕی دژی بەکارهێنانی خراپی فەیسبووک راگەیاندووە.

تا مانگی نیسانی 2025، فەیسبووک مانگانە نزیکەی 3.07 ملیار بەکارهێنەری چالاکانەی هەبووە، ئەمەش وایکردووە کە زۆرترین تۆڕی کۆمەڵایەتی ئۆنلاین بەکاربهێنرێت لەسەر ئاستی جیهان. سەرەڕای ئەوەش، پلاتفۆرمەکە بەردەوام زیاتر لە 2.1 ملیار بەکارهێنەری چالاک رۆژانە هەبووە.

مێتا سەروو 60 ملیار دۆلار بۆ زیرەکى دەستکرد خەرج دەکات

مێتا سەروو 60 ملیار دۆلار بۆ زیرەکى دەستکرد خەرج دەکات