"میراوەکان بەناعەدالەتی ئاو دابەش دەکەن"
دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە سلێمانی دژی کەمئاوی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە سلێمانی دژی کەمئاوی گردبوونەوە و دەڵێن، میراوەکان بە ناعەدالەتی ئاو دابەش دەکەن.
بەشداربووانی گردبوونەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کرد و وتیان، رۆژانە تەنیا 45 خولەک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و ئاوەکەش ناگاتە سەر تانکی سەر بانەکانیان، بۆیە ناچاران هەموو هەفتەیەک ئاو بە تانکەر بکڕن.
ئەوان گرفتیان لەگەڵ میراوی گەڕەکەکەیان هەیە و دەڵێن، بە ناعەدالەتی ئاوەکە دابەش دەکات، چونکە گەڕەکی سێتوان کە نزیکی ئەوانە، هیچ گرفتێکی کەمئاوییان نییە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری