داوای موچە دەکەن

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی گردبوونەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی نزیکەی 40 رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە گردبوونەوە و داوای موچەکانیان دەکەن.

پەیامنێری 964 رۆیشتووەتە بەردەمی فەرمانگەکە و چەند فەرمانبەرێکی دواندووە، ئەوان دەڵێن، نزیکەی 40 رۆژ دەبێت هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە، بۆیە بڕیاریانداوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە گرد ببنەوە و دەوام راگرن.

باس لەوەش دەکەن، ئەگەر موچەکانیان وەرنەگرن بایکۆت دەکەن و دەوام ناکەن، چونکە گوزەرانیان زۆر خراپە و ناتوانن بێ موچە پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر