نازناوه‌كه‌ى "دۆم" نییه و "دووه‌م"ـه
هونەرمەند مەحمود محەمەد: گەنجەکان لە بەند و قسەی ناشیرین ناخۆشیان کردووە
964+
ژوورى هه‌واڵ
هونەرمەندى میللى مەحمود محەمەد ده‌ڵێت، به‌ێك له گه‌نجه‌كان لە بەندگوتن ناخۆشیان كردووه چونكه قسەی ناشیرین و ناخۆش ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ندبێژى نه‌گونجاوه، چونكه وشه‌كانى ناو به‌ند ئاسایین و ره‌واجیان هه‌یه.
پیچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌شى ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گه‌نج شاباز زه‌مانى و جێگر میدیاى پێخۆشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌و ته‌مه‌نه‌ى خۆی له ئاهه‌نگێكدا گۆرانیان له‌گه‌ڵ بڵێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د به 964ـى وت، به‌هۆى كۆچی دوایی براكه‌ى و نه‌خۆشبوونى خۆى نه‌یتوانوه به‌رهه‌می تازه‌ى هه‌بێت، وه‌ستیش ده‌كات كه “له‌دواى مردنم فۆلكلۆر وا به‌ئاسانى بڵاونه‌كرێته‌وه به‌ڵكو خزمه‌تى پێبكرێت”.
له‌باره‌ى نازناوه‌كه‌شییه‌وه روونیكرده‌وه كه ووشه‌ى “دۆم” بۆ نازناوه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه وه‌رگیراوه، چونكه ده‌ڵێت “باب و باپیرانم پێشتر كارى كڵاش دورینیان كردووه و ئه‌وان له‌دواى هه‌ورامییه‌كان دووه‌م كه‌س بوونه بۆ كڵاش دوورن، جا نازناوه‌كه‌م “دووه‌م” كه له باب و باپیرانم بۆم ماوه‌ته‌وه، نه‌ك دۆم”.