لەماڵەوە کارەکان بکە

لە ئەمڕۆوە؛ گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى رادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و 31ـى8ـى 2025، بەردەوام دەبێت.

مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە 15.9.2025 تێپەڕنەکات.

وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوەن بەمەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى رووبەڕروى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

ئەوەى پێویستە بیزانیت:

1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.

2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://regayzanko.com/

بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە ڕێنمایی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/…/1HiKzu6z…/view