"تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکان بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی"

ئەمریکا: با حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکاربێنێت بۆ رێگری لە هێرشی لایەنە چەکدارەکان

964+

شۆڕش قادری

ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رێگری لە هێرشی لایەنە چەکدارەکان بۆ سەر کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکات.

کەمێک لەمەوبەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15ـی مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.”

دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی.

ھانی حکومەتی عێراقیش دەدەن لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و رووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە.

ماوەیەکە درۆن وەک زەردەواڵە بە ئاسمانی کوردستاندا تەڕاتێن دەکەن و رۆژ نییە دووان سیانێک نەکەونە خوارەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش خێڕ و شەڕ دابەش نەکرابوو، زرمە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ هەستا و تەقینەوەیەک ئاگرێکی گەورەی هەڵایساند، دواتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکە.

بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی خورمەڵە

بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی خورمەڵە

هێرشەکەى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ لە رێگەى درۆنەوە بوو...

هێرشەکەى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ لە رێگەى درۆنەوە بووە