لەناو نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان

خولێکی زانستی بۆ پزیشکانی تازە دامەزراو کرایەوە

شۆڕش قادری

لەناو نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، خولێکی کارگێڕی و یاسایی و زانستی بۆ پزیشکانی تازە دامەزراو کرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، خولەکە لەژێر چاودێری د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و لە 1.7.2025 دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی 14 رۆژ بەردەوام بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە خولەکەدا چەندین وانەی زانستی لە لایەن کۆمەڵێك پزیشکانی نیشتەجێی دێرینی منداڵان پێشکەش کراوە و پزیشکە تازە دامەزراوەکان، ئاشنای کاری رۆتینی نەخۆشخانەکان کراون.