قوناغی دووەمی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان دەستیپێكرد، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
نزیک گوندی پیرەش
قوناغی دووەمی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان دەستیپێكرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، کارکردن بە شێوەیەکی چڕ لە قوناغی دووەمی پرۆژەی دروستکردنی گشت شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیرەش بەڕێوەدەچێت.
شارەوانیی هەولێر بڵاویكردەوە، ناوچەی پەرەپێدان، کە وەک قەرەبوو بۆ زەوییەکانی گردجوتیار تەرخان کراوە بەردەوامە، کە پێکدێت لە 53 هەزار مەتر دووجار و کێربستۆن 230 هەزار مەتر دووجار، کاری تێکەڵەڕێژی چینی دووەم.
ئاماژە بەوەش دەكەن، كە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە ملیارێك و 688 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی ناوچەی پەرەپێدانی هەولێر كە 118 شەقامە، بە گوژمەی دوو ملیار و 220 ملیۆن و 628 هەزار دینار، لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت و لە ناوەڕاستی ئایاری رابردوو دەستیپێكردووە.