"مەقامات نەمردووە بەڵکو نەخۆش کەوتووە"

19 ژەنیار و 10 مەقامبێژ کەرکوکیان ئاوەدانکردەوە 

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

کەرکوکی دڵەکەی کوردستان، 19 ژەنیار و 10 مەقامبێژی لە فێستیڤاڵێک کۆکردەوە و یادی جارانی بۆ کردنەوە تا مەقام زیندوو بکەنەوە.

خاوەنی گۆرانی ئەی خەمی ئاشنام، محەمەد رەئوف کەرکوکی بە حەسرەتەوە لە زێدی رەسەنی گوێبیستی مەقەمەکان بوو، بۆ مایکی 964 وتی، بەڕاستی جێگای دەستخۆشی بوو، یەکەمجارە بەو ژەنیارە زۆرەوە ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە رێکدەخرێت، دەستنیشانکردنی مەقامەکان لە جێگای خۆی بوو.

ئەوەی ئەم دوو رۆژە لە کەرکوک بوایە دڵ و دەروونی بەو هەموو مەقامە جوانەکی کوردی و عەرەبی و تورکی دەکرایەوە و هەمووان بە ستایلی جیاواز بەشداریان کردبوو، مەقامبێژ یونس توتنچی دەڵێت، یەکەم جارە بەشداری دیداری مەقامات بکەم لەکەرکوک هیوادارم لە شارەکانی دیکەش ئەنجام بدرێت.

کەرکوک واتا مەقا هەر کە دێیت بۆ کەرکوک و لە بازگەکە تێپەڕدەبیت حەز دەکەیت مەقام بخوێنیت، چونکە کەرکوک لانکەی مەقاماتە، مەقامبێژ چنار کەرکوکی بۆ مایکی 964 وای وت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

بە مەقام و ئاوازی رەسەنی کوردی قورئان بخوێندرێت و بانگ...

بە مەقام و ئاوازی رەسەنی کوردی قورئان بخوێندرێت و بانگدان بدرێت