شۆفێرەکەش خۆی رادەستی پۆلیسی کرد
لە کەرکوک ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا هاوڕێکەشی بە سەختی بریندار بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له كه‌ركوك به‌هۆى رووداوێكی هاتوۆوه ماتۆڕسوارێك گینى له‌ده‌ستدا و ئه‌و هاوڕێیه‌شی له‌گه‌ڵیدابوو به‌سه‌ختى بریندار بووه.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14.7.2025 لەسەر رێگای کەرکوک بۆ حەویجە و بەدیاریکراوی لە نزیک بازگەی ترکەڵان له‌نێوان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسوارێك روویداوه.
محەمەد عەلی شایەدحاڵ لە شوێنی روداوەکە بە 964ـی وت، ئه‌و دوو گەنجه‌ی له‌سه‌ر ملاتۆڕه‌كه بوون تەمەنیان 23 بۆ 25 ساڵه، ئه‌وه‌ى ئه‌و بینیویه‌تى ماتۆڕسواره‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه و ئەوەی دیکەش بەسەختی برینداربووه.
وتیسی “هەردوو گەنجەکە دانیشتوی گوندی خەربە عەزیزی سەر بە ناحیەى ریازن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی رادەستی پۆلیسی کرد” .
پێداچونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن