"پارێزەرێک باسی کەیسە زۆرەکانی ماددەی هۆشبەر لە دادگا دەکات
“مامۆستایەکی زانکۆ بەمەبەستی توێژینەوە ماددەی هۆشبەری تاقیکردوەتەوە و ئاڵودەی بووە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەیسەکانی ماددە هۆشبەرەکان زۆرن لە دادگاکاندا و کەسانێک بێ ویستی خۆیان ئاڵودەی بەکارهێنانیان بوون.
سەرکار مەحمود پارێزەر بە 964ـی وت، چەندین کەیسی جیاوازی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە و ئێستا لە زینداندان، یەکێک لەوانە مامۆستایەکی زانکۆ ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە بە مەبەستی توێژینەوە دواتر ئاڵودە بووە پێیەوە.
باسی لەوەکرد، ئێستا ئەو مامۆستایە ئاڵودەی ماددەی هۆشبەرە و خێزانەکەی بە تەواوی هەڵوەشاوەتەوە، هەر ئەوەنا تەنانەت کەس هەبوو ئاڵودە بووە کە فەقێ بووە و پێشتر رەنگە بیریشی لێ نەکردبێتەوە.
بێکاری لە ناو گەنجان و کرانەوەی سنوورەکان و نەبوونی کۆنترۆڵی باش لەو هۆکارانەن کە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی