پڕۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ ده‌كرێت

ماوه‌ى چوار رۆژ كاره‌باى سەرجەم فیدەرەكانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بڕدرێت

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ھەڵەبجە رایگه‌یاند ماوه‌ى چوار رۆژ كاره‌باى پارێزگاكه‌یان له‌سه‌رجه‌م فیده‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌بڕدرێت و هۆكاره‌كه‌ش جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى رووناكییه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ سەرجەم هاوڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکانی شاری هەڵەبجە ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، لە رێکەوتی 15.7.2205 تا 19.7.2025 لە کاتژمێر 5:00ـى به‌یانى تا كاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ سەرجەم فیدەری ئاسای و بەردەوامەکان رادەگیرێن بە مەبەستی ئیشوکاری پڕۆژەی رووناکی.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای بۆردکاست broad castـه‌وه‌ جێبەجێ دەکرێت.