لەسەر رێگای کەرکوک - داقوق

ماتۆڕسوارێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر رێگای کەرکوک – داقوق، ماتۆڕسوارێک بارهەڵگر لێیدا و گیانی لەدەستدا.

فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە 964ـی وت، “نزیکەی کاتژمێر 10ـی ئەمشەو و لەسەر رێگای نێوان کەرکوک و داقوق بارهەڵگرێک لە ماتۆڕسوارێکی گەنجی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

“گەنجەکە تەمەنی 27 ساڵە و بە نەتەوە عەرەبە و دانیشتووی کۆمەڵگەی عبورە لە قەزای داقوق”، فەرمان نەشئەت وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی داقوق کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری