دەڵێی لە قوڕولیتەدا چەقیوە

دیسانەوە باس لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكرێت و هەر هەناردەش ناكرێت

964+

محەمەد فاتیح

بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەك مەتەڵی لێ‌ هاتووە و هەر رۆژە و باس و خواسێكی لەسەر دەكرێت.

سەرەڕای ئەوەی عێراق رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەهۆی هەناردەنەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەشەكەی خۆی لە ئۆپیك لەدەست دەدات، بەڵام هێشتا عێراق رێگەی نەداوە نەوتەكە هەناردە بكرێتەوە.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی ئەلعێراقییە باس لەوە دەكات كە یاسای بودجەی عێراق بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دیاریكردووە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رادەستی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) بكرێت بۆ هەناردەكردنی لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق – توركیاوە.

حكومەتی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكەوتوون بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و توركیاشيان ئاگاداركردووەتەوە و تەنانەت خستوويانەتە بەردەم پەرلەمان و هەموو ئەندام پەرلەمانەكانیش رەزامەندیان داوە، كێشەكە تەنیا ئەوەیە رێكەوتوونه لەسەر ئەوەی بڕی 46 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆی هەرێم تەرخان بكرێت، بەڵام هەرێم داوای 65 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەكات.

“چاوەڕوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانین تا لەسەر ئەو بڕە رازی بێت كە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێم رێكەوتنی لەسەر كراوە، تا دووبارە نەوتی هەرێم هەناردە بكەینەوە” وەزیری نەوتی عێراق وای وات.

سودانی: هەوڵی زۆر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت...

سودانی: هەوڵی زۆر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەدەین