وەک دەڵێن سەری كەچەڵ دەسوتێنێت

پلەكانی گەرما لە باشووری عێراق دەتوانیت هێلكەی پێ‌ ببرژێنیت

964+

محەمەد فاتیح

پلەكانی گەرما لە باشووری عێراق لەبەرزبوونەوەدایە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە ئاستی نیوەی كوڵان.

بەو پێیەبێت وەك دەوترێت سەری كەچەڵ دەسووتێنێت و زۆر بە ئاسانی دەتوانیت هێلكەی پێ‌ ببرژێنیت.

دەستەی كەشناسیی عێراق هۆشداری دا لەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو لە شارەكانی باشووری وڵات بەرز دەبنەوە و دەگەنە ئاستی نیوەی كوڵان.

ئەم گەرمایە پاڵی بە حكومەتی عێراقییەوە نا، كە دەوامی فەرمانگەكان لە كاتژمێریەكەوە بۆ دوو كاتژمێر كەمبكاتەوە.

رێنماییەكان لە كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما:

-هەوڵ بدەن نەچنە دەرەوە و تا پێیان بكرێت لە ماڵەوە بمێنن، تاكو  كاتژمێر چواری سەرلەئێوارە.

– لە كاتی چوونە دەرەوەش هەوڵبدەن جلوبەرگی تەنك و رەنگی كاڵ و كراوە لەبەر بكەن، لەگەڵ كڵاوی فراوان یاخود چەتر بەكاربهێنن و چاویلكەش لەچاو بكەن.

– دوور بكەونەوە لە رێكردن لەبەر هەتاو و هەوڵبدەن زیاتر لە شوێنی سێبەردا رێ بكەن.

– بەهیچ شێوەیەك لەبەر تیشكی خۆر مەلەوانی و وەرزش ئەنجام مەدەن.

– بەردەوام ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە بە رێژەی 3 لیتر لە رۆژێكدا، لەگەڵ خواردنی میوە و سەوزەوات بۆ ئەوەی جەستە بەردەوام تەڕ و شێدار بێت.

ئایا عێراق و كوردستان چۆن بەرەنگاری مەترسییەكانی گۆڕا...

ئایا عێراق و كوردستان چۆن بەرەنگاری مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا دەبنەوە؟