داواکاری گەنجێکی کفری بۆ کاربەدەستان
“توخوا چاوێک لەم شارە بخشێنن؛ نە کارمان ھەیە و نە کەسابەت”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
گەنجێکی قەزای کفری داوا لە کاربەدەستان و حکومەتی هەرێم دەکات، ئاوڕێک لە ناوچەکەیان بدەنەوە، بۆ ئەوەی نەڕۆن بۆ شارەکانی دیکە بۆ کارکردن و بەناچاری خێزانەکانیان جێنەهێڵن.
کاروان نازم دانیشتووی کفری بە حەسرەتەوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “یەک گەنج لە کفری دینارێک لە گیرفانیدا نییە و بەهۆی بێ موچەیی، هیچ کار و کەسابەتێک لە بازاڕدا نەماوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کارگە و پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە کفری نییە و ئەوەشی هەیە لە ئاستی پێویستدا نییە، وەک خۆی دەڵێت، “پڕۆژە هەیە یەک حەفارە تیایدا کار دەکات”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری