لە کفری منداڵێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
لە کفری
منداڵێک لەسەر بانی ماڵەکەیان کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەڕەکی ئازادی قەزای کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
حسێن شاکر بەڕێوەبەری کارگیڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان کە بەھۆی بەرکەوتنی بە کارەبا گیانی لەدەستدابوو”.
“منداڵەکە چووەتە سەربانی ماڵی خۆیان، کێبڵی کارەبای نیشتمانی نزیک بووە لە ماڵەوەیان، سەری بەر کێبڵەکە کەوتووە و یەکسەر گیانی لەدەستداوە”، حسێن شاکرد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکە تەمەنی 10 ساڵانە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری