چەقیوە و زیاد ناکات

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەخوار حەوت ملیار دینارەوەیە

964+

شۆڕش قادری

دوو هەفتەیە داهاتی نانەوتی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە لە خوار حەوت ملیار دینارەوەیە و زیاد ناکات.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 5.7.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 11.7.2025، شەش ملیار و 780 ملیۆن و 851 هەزار و 829 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووش، شەش ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی سێ ملیار و 908 ملیۆن و 141 هەزار و 850 دیناری بە شێوەی نەختینە و دوو ملیار و 872 ملیۆن و 709 هەزار و 979 دیناری چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

داهاتی سلێمانى و هەڵەبجە بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل...

داهاتی سلێمانى و هەڵەبجە بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دوو هێندە بەرزبووەوە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە