"مامۆستام نەبوو و لە یوتوب دەمخوێند"

مام فەرهاد له‌ تەمەنی 55 ساڵیدا قۆناغی خوێندنى 12 ئامادەیی تەواوکرد

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

مام فەرهاد، دڵى خۆشه‌ كه‌ له‌ تەمەنی 55 ساڵیدا توانیوێتی قۆناغی خوێندنى  12 ئامادەیی بەسەرکەوتوویی ببڕێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1979 وه‌ وازى له‌ خوێندن هێنابوو.

فەرهاد قادر عه‌لى، خه‌ڵكى گوندى گۆمه‌شینه‌ به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ناو شاری كۆیه‌ ده‌ژیت، زیاتر لە 25 ساڵە کاری بانگبێژی و خاوێنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ئه‌م قه‌زایه‌ ده‌كات، به‌ 964ـى وت “بۆ خوێندنى وانه‌كانم پشتم به‌ یوتوب به‌ستبوو”.

وتیشی “لە ساڵی 1979 لە خوێندن دا بڕابووم هەر مەراقم کردبوو دەموت دەبێ تەواوی بکەم، ئه‌وه‌بوو قوتابخانەیەکی خێرا دۆزییه‌وه‌ وانەکانیشم  بە شەوان دەخوێند”.

ویستویه‌تى مامۆستایەک بە کرێ بگرێت بۆ ئەوەی وانەکانى پێبڵێتەوە، بەڵام پێشنیاریان بۆ كردووه‌ سوود لە تۆری کۆمەڵایەتی یوتوب وه‌ربگرێت بۆ خوێندنى وانه‌كانى ئه‌ویش ئه‌وه‌ى كردووه‌.

کۆی نمرەکانى مام فه‌رهاد 52.70 یە، حەزیش دەکات بچێتە بەشی شەریعە لە زانکۆی کۆیە بۆ ئەوەی فێری زمانی عەرەبی ببێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەرەکی 6 نمرەی بڕیار دەیانگر...

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەرەکی 6 نمرەی بڕیار دەیانگرێتەوە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی راگەیەندرا

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی راگەیەندرا