سەردەمى پڕۆسەى ئاشتى دەستی پێکرد

رۆژمێرى پڕۆسەى ئاشتى؛ لە باخچەلییەوە تا جاسەنە

وریا فەتاح

ئەمڕۆ (11ـى تەموزى 2025) لە هەنگاوێکى مێژوویدا، گروپێک لە گەریلاکانى پەکەکە کە لە 30 ژن و پیاو پێکهاتبوون، لە ئەشکەوتى جاسەنە هاتنە دەرەوە و بەبەرچاوى میدیا ناوخۆیى و جیهانییەکان و ژمارەیەکى زۆر لە سەرکردە و نوێنەرانى حزب و رێکخرا و حکومەتى هەرێم، چەکەکانیان دانا و دواتر ئاگریان تێبەردا.

پڕۆسەى ئاشتى لە باکورى کوردستان و تورکیا ئەوەى تورکیا ناوى لێناوە “تورکیایەکى بێ تیرۆر”، بەچەندین قۆناغدا تێپەڕیوە تا گەیشت بە ئەمڕۆ، سەرەتا دەوڵەت باخچەلى سەرۆکى گشتى مەهەپە لە دەرگاى کوردیدا و پڕۆسەى دانانى چەک و ئاشتى لە تورکیا بە گوێى کورد دادا و دواتریش ئۆجەلان و ئەردۆغان بەگەرمییەوە هاتنە ناو پڕۆسەکە و ئامادەییان پیشاندا.

رۆژمێرى پڕۆسەى ئاشتى بەم شێوەیە گەیشت بە ئەمڕۆ:

22 تشرینى یەکەمى 2024
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە:
داواى لە ئۆجەلان کرد پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

30ـی تشرینی یەکەم 2024
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا:
پێشوازى لە هەنگاوەکەى باخچەلى کرد.

28ـی کانوونی یەکەمى 2024
شاندى ئیمڕاڵى چاویان بە ئۆجەلان کەوت و لەگەڵى کۆبوونەوە.

27ـی شوباتى 2025

ئۆجەلان بە پەکەکەى وت “چەک دابنێن و خۆتان هەڵبوەشێننەوە”.

5 بۆ 7ـى ئایارى 2025

پەکەکە بۆ چەکدانان و وەڵامدانەوە ئۆجەلان گۆنگرەى خۆى بەست

12ـى ئایارى 2025

دەرەنجامى کۆنگرە؛ پەکەکە بڕیاریدا بە خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانى چەک.

9ـى تەممووزى 2025

ئۆجەلان یەکەم پەیامى ڤیدیۆیى خۆى بڵاوکردەوە کڕۆکى پرسەکەى روونکردەوە.

11ـى تەممووزى 2025

گروپێک لە گەریلاکانى پەکەکە لە جاسەنە چەکەکانیان سووتاند.