لە پردێ

دژە تیرۆر: لە نزیک سەنگەری پێشمەرگە درۆن خرایە خوارەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-ی کەرکوک تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

بە گوێرەی دژەتیرۆری C.T بێت، کاتژمێر 1:35 درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ تێکشکێندراوە.

دژە تیرۆر دەڵێ، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

هەر شەوی رابردوو، بەبێ کەوتنەوەى هیچ زیانێکى گیانى، درۆنێک لەناو فەرماندەیى هێزەکانى 70 لە سلێمانى، خرایە خوارەوە.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70 بە 964ـى وت،”لەناو فەرماندەیى هێزەکانى 70، درۆنێک خرایە خوارەوە”.

لەبارەى زیانەکانیشەوە، ئەحمەد لەتیف روونى کردەوە، کە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى 1.7.2025، دوو درۆن لە سنوورى تاسلوجەى سلێمانى کە یەکێکیان لە پشتى قوتابخانەى زەڵێ بوو ئەوەى تریشیان لە نزیک فەرماندەیى هێزەکانى 70، خرانە خوارەوە.

هێرشە درۆنییەکان چ پەیامێکیان پێیە بۆ هەرێمى کوردستان...

هێرشە درۆنییەکان چ پەیامێکیان پێیە بۆ هەرێمى کوردستان؟

لە سلێمانى درۆنێک خرایە خوارەوە

لە سلێمانى درۆنێک خرایە خوارەوە

دژەتیرۆرى کوردستان: درۆنێکى بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە

دژەتیرۆرى کوردستان: درۆنێکى بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە