لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە

بڕی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 143 هەزار تۆن

964+

ژووری هەواڵ

لە سەرەتای مانگی شەشەوە تاوەکو ئێستا، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، بڕی 143 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025، جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بەبازاڕکردنی گەنم سەردانی سایلۆی پیرەمەگرونیان کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی پارێزگای سلێمانی، تاوەکو ئێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین گەیشتووەتە 143 هەزار تۆن.

حکومەتی عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت. بۆ ساخکردنەوەی گەنمی ماوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیداوە، ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە بۆ هەر تۆنێکی گەنمی پلە یەک 550 هەزار دینار و پلە دوو 525 هەزار لەلایەن دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت وەربگیرێن.

هه‌رێم 10 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمى خۆماڵی له‌ حوتیاران ...

هه‌رێم 10 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمى خۆماڵی له‌ حوتیاران دەكڕێتەوە