کرێ دەدەنە شارەوانی و پۆلیس دەڵێ چۆڵی بکەن
قەسابەکانی خانەقین دژی رووخاندنی دوکانەکانیان گردبوونەوە
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
ژمارەیەک لە دوکانداران و کاسبکاران لە قەسابخانەی خانەقین دژ بە بڕیاری دەرکردنیان لە دوکانەکانیان هاتنە دەنگ، ئەوان دەڵێن كرێ دەدەنە شارەوانی و گرێبەستیان هەیە، ئێستا پۆلیس یەخەی گرتوون و دەڵێت دەبێ چۆڵی بكەن..
قەساب و كاسبكارەكان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025 گردبوونەوە و داوایان كرد چارەسەری گرفتەكەیان بكرێت، چونكە ژیان و كاریان لەو دوكانانەیە و ژمارەیان نزیكەی 55 دوكانە.
ئیبراهیم دانی یەکێک لە کۆنترین قەسابەکانی ئەو شوێنەیە و بە 964 ی وت، لە ساڵی 1971 ەوە ئەم دوکانەی هەیە و کوڕ و نەوەکانی لەسەر ئەم دوکانە پێگەیاندووە، ئێستا پۆلیسی خانەقین داوای چۆڵکردنی لێدەکەن بە بیانوی فراوانکردنی بنکەی پۆلیسی ناوبازاڕ، ئێستا لە خۆی و لە حکومەت دەپرسێت دەبێت بەم تەمەنەوە روو لە کوێ بکات.
عەلی قەساب گەنجێکی كاسبکاری بازاڕەكەیە و 964ی وت، “هەموو ساڵێک پارە بە شارەوانی دەدەین، دوکانەکان بە پارە کڕدراون و هەموو ئەوراقمان تەواوە و تا ئێستا هیچ لایەنێکی تر خۆی بە خاوەنی ئەم دوکانانە نەزانیوە، بەڵام ئێستا کتوپڕ ئەو بنکەیەی لە پشت دوکانەکانمانەوەیە، دەیەوێت بینایەکانی فراوان بکات و داوای کردووە هەموو دوکانەکانی دەوروبەری بنکەکە کە ژمارەیان 60 دوکانە لە ماوەی مانگێکدا چۆڵی بکەن و دەڵێن ئەم زەویانە هی وەزارەتی ناوخۆیە”.
كاسبكارانی بازاڕەكە دەڵێت، سەدان خێزان لە دوای ئەم بڕیارە نانبڕ دەکرێن و تا ئێستاش هیچ لایەنێک رێگە چارەیەکی بۆ ئەم کاسبکارانە نەدۆزیوەتەوە، ئەوان دەشێڵن، ئەگەر بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت و لە دوكانەكانیان دەریان بكەن، کاردانەوەی دیكەیان دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
خانەقین
دژی بەقەزابوونی گوڵاڵە
رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە
"ئامادەم لەسەر خانەقین هەر پێنج کوڕەکەم بدەم بەکوشت"
هەموو سەوزەکەی لێکڕی و نەیهێشت بایکۆت بشکێنرێت
بەشێکی خاکی هەرێمیشیان بردووە
ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە
دژی بەقەزاکردنی جەلەولا