گرافیک؛ 964+
15 رۆژ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه
قه‌سابه‌كه‌ى هه‌ولێر تای خوێنبەربوونەکەی بە سەلامەتی تێپەڕاند
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
دوای زیاتر لە دووهەفتە ئەو قەسابەی له هه‌ولێر توشی په‌تاى تای خوێنبەربوون ببوو، پشکنینی بۆ ئەنجامدرا و ڤایرۆسەکە لە لەشی نەماوە رەوانەی ماڵەوە کرایه‌وه.
زاهیر محەمەد، برای کەسە تووشبووەکە بە 964ـی وت، براکەی تەمەنی 47 ساڵە و ماوەی 15 رۆژە توشی تای خوێنبەربوون بووە، سەرەتا بەهۆی دەستنەکەوتنی دەرمانی پێویست دۆخی تەندروستی خراپ بوو تەنیا لە رێگای حەبەوە توانیویانه چاره‌سه‌رى بکەن.
وتیشی “دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆتا پشکنینمان بۆ ئەنجامدا و دەرکەوت ڤایرۆسەکەی لە لەشیدا نەماوە وهێنامانه‌وه ماڵەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن