زیاتر له 1300 ماتۆڕى لێیه
له ناحیه‌ى دینارته لێخوڕینى ماتۆڕسكیل به شه‌وان قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ، لێخوڕینى ماتۆڕسكیل له دواى كاتژمێر 9:00ـى شه‌و قه‌ده‌غه‌كرا، هۆكاره بۆ بێزاربوونى هاوڵاتیان له‌ده‌نگی ئه‌و ماتۆڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى سنووره‌كه دراوه و ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه هاوڵاتیان بێزارى خۆیان له لێخوڕینى ئه‌و كاتۆڕانه گه‌یاندبووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته به 964ـى وت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه ئه‌م بڕیاره دراوه و ته‌واوى بازگه‌كان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كگاندا بگرن.
وتیشی “ماتۆڕه‌كان ده‌نگێكی به‌رزیان هه‌یه و له‌كاتى شه‌وانیش كه به‌كاری ده‌هێنن و هاوڵاتیانیش له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانیانن و ناوچه‌كه‌ش شاخاوییه، ده‌نگی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه بۆ هاوڵاتیان زۆر بێزاركه‌ره”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا هه‌زار و 370 ماتۆڕسكیل هه‌یه و به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌ر ماتۆڕێك ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت نادرێته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى و گلده‌درێته‌وه.