هەواڵەکانی ئەمڕۆ

جموجۆڵى جۆراوجۆر لە بەغداو هەولێر دەستیپێکردووە و  43 كەسیش لەسەر پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستگیركراون

964+

ژووری هەواڵ

هەم لە هەولێرو هەم لە بەغدا کۆمەڵێک جموجۆڵ هەیە، بەڵام هێشتا روون نییە بۆ وەزعی موچە هیچی لێ سەوز دەبێ یان نا.

ئەوەی ئەم بەیانییە جێی سەرنجی خەڵک بوو، سەردانکردنی ئەمریکییەکان بوو بۆ لای تەیف سامی، دەمێکە خەڵک دەڵێن تەیف سامی ئەو دوو موچەیەی ئێمەیان گلداوەتەوەو نایدات، هیوایەکیان بەوە بوو ئەمریکییەکان قسەیەکی خێری تیا بکەن، بەڵام نازاندرێت ئەوەیان کردووە یان نا. قسەیەکی تر هەبوو کە رەنگە ئەم سەردانە بۆ چارەسەری موچەی حەشد بێت.

ئەمریكییەكان لەگەڵ تەیف سامی كۆبوونەوە

ئەمریكییەكان لەگەڵ تەیف سامی كۆبوونەوە

کۆمەڵێک قوتابی پۆلی 12 ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە. گلەیی ئەوەیان هەبوو کە نمرەکانیان وەک ئەوە بۆ نەهاتووەتەوە کە چاوەڕێیان دەکرد

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رازی نین

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رازی نین

هەولێر، چارەسەرکردنی کێشەی پاڵاوگەکانی بە جدی گرتووە، ئەوەی هەیە تائێستا 43 کەس بەهۆی سەرپێچییەوە دەستگیرکراون و 85 پاڵاوگەش داخراون، ئەمانە هەمووی لە ناوەندی پارێزگای هەولێرن.

"لە هەولێر 85 پاڵاوگە داخراون و 43 کەسیش دەستگیر کراون"

لە پێنجوێن بەو کەسانە وتراوە کە لە عەلوە کاتییەکە ئیش دەکەن، پێیان وتوون ئەگەر عەلوە نوێیەکە بکرێتەوە دەبێت عەلوە کاتییەکان دابخرێن، خاوەن کەپرەکانیش دەڵێن وا بکرێت ماڵمان بەقوڕ دەگیرێت.

خاوەن کەپرەکەکانی پێنجوێن گردبوونەوە دژی عەلوە نوێیەک...

خاوەن کەپرەکەکانی پێنجوێن گردبوونەوە دژی عەلوە نوێیەکەی پێنجوێن