ئەو خێزانانەی كەمپەكانیان جێهێشتووە چوار ملیۆن دیناریان پێدراوە
زیاتر لە 20 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک ماونەتەوە
964+
محەمەد فاتیح
سەرەڕای ئەوەی ئاوارەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان بەڵام تاكو ئێستاش زیاتر لە 20 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆکن.
وەزارەتی کۆچ و كۆچبەرانى عێراق دەڵێت، “ژمارەی ئەو کەمپانەی ماونەتەوە 20 کەمپەن کە پێنج کەمپيان لە هەولێرن و 15 کەمپیان لە دهۆکن و بە گشتی 21 هەزار خێزانی تێدایە”.
وتيشى، “دۆسیەی ئاوارەکان هەنگاوێكی زۆری بڕیوە و تەنها چەند قۆناغێکی کەمی ماوە، بەڵام کەمی بودجە هۆکاری سەرەکی بوو بۆ خاوکردنەوەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكان”.
رونیشیكردەوە “پاڵپشتی دارایی خاڵێكی سەرەکییە لەم بابەتەدا بەتایبەتی دوای ئەوەی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک تەرخانکرا کە کەمپەکە بەجێدەهێڵێت، بەڵام راگرتنی تەمویل کاریگەری نەرێنی لەسەر گەڕانەوەی خێزانەکان هەبوو”.
“وەزارەتی کۆچ و كۆچبەرانى عێراق کاردەکات بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ موەلیدەکان و پێداویستی خۆراک و گۆڕینی چادرە تێکچووەکان، هەروەها دابینکردنی تێچووی گواستنەوە بۆ ئەو خێزانانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە”.